به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەردارسەرتیپی پاسدار مەحموود پاکپور وتیشی: وشیاریی خەباتکارانی بنکەی نەجەفی هێزی زەوینی سپا و هێزی خۆجێیی ناوچە بووە هۆی ئەوەی ئەم تاقمەی دژە ئینقلاب و تاقمەکانی تیرۆریستی کە لەلایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی داکۆکییان لێدەکرێ و دوێنێ لە سنووری کرماشان بە نیازی دزەکردنە نێو خاکی ئیسلامی بوون، بناسێندرێن و تێک بشکێندرێن.
فەرماندەی هێزی زەوینی سپا وتی : دوای گەمارۆدرانی تیرۆریستان لە تێکهەڵچوونێکی قورس دا، ئەم تاقمە تیرۆریستییە بە تەواوی تێک شکێندرا و دوازدە کەس لەوانیش کوژرا.
فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسداران بەڕێزگرتن لە هەوڵی بەبڕشتانە و وشیارانەی خەباتکارانی سپای ئیسلام و هاوکاری هێزەکانی خۆجێیی لەم ئۆپراسیۆنە وتی : لەم ئۆپراسیۆنە سێ خەباتکاری ئیسلامیش بریندار بوون و ژومارێکیش چەک و چۆڵی تیرۆریستان دەستی بەسەر داگیرا.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٢
News ID: 783632
فەرماندەی هێزی زەوینی سپا باسی تێکشکێندرانی تاقمێکی دژە ئینقلاب و تاقمەکانی تیرۆریستی و کوژرانی دوازدە کەس لە چەکدارانی تیرۆریستی کرد.